ئێران: سەرکەوتین‌و دوژمنمان ناچار کرد تۆبە بکات
  2025-06-24       1175       

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت "ئێمە سەرکەوتوین‌و دوژمنمان ناچار کرد تۆبە بکات".

 

ئاوێنە: لەبەیاننامەیەکەدا هاتووە "سەبارەت بەسەپاندنی ئاگربەست بەسەر دوژمنی زایۆنی و هاوپەیمانە خراپەکانی، ئەی گەلی سەربەرز و خۆڕاگری ئێران، لە بەرامبەر دەستدرێژیی دوژمنی زایۆنی، ڕۆڵە ئازاو خۆبەختەکانتان لەهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دایەوە، وەڵامی هەموو خراپەکاری و شەڕانگێزییەکی دوژمنیان دایەوە کە بەئامانجگرتنی بنکەی "ئەلعودەیدی" ئەمریکی بوو، دواتر هێرشێکی مووشەکیی هەمەلایەنەی کرد کە خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستینی کردە ئامانج".

هەروەها لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "هۆشیاری و خۆڕاگری و یەکگرتوویی ئێوە ستراتیجی بنەڕەتی دوژمنی پووچەڵ کردەوە و ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی جەنگاوەرانی ئیسلامی هێزی سەرسوڕهێنەریان نیشان بدەن، لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا بەرگری خوێناوی توانیان لە کاتی خۆیدا و گونجاو وەڵامی هەموو شەڕانگێزییەک بدەنەوە، ئەم سەرکەوتنە، کە وەک دیارییەکی ئیلاهی بەدەست هاتووە، لوتکەی هەڵوێستە قووڵ و هۆشیارەکانی ئەم میللەتە، خەباتی تێکۆشەرانی قارەمان، و ئەو سەرکردایەتییە ژیرانەیە کە لەپلانی ئیمام بەرجەستە کراوە. ئەم سەرکەوتنە دوژمنی ناچار کرد تەوبە بکات و شکست قبوڵ بکات و بە شێوەیەکی تاکلایەنە هێرشەکانی ڕابگرێت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×