ترەمپ: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا "ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل" دەستپێدەکات
  2025-06-24       421       

ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند "لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستپێدەکات، پیرۆزبایی لەجیهان دەکەم، کاتی ئاشتییە".

 

ئاوێنە: ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نووسیویەتی "پیرۆزبایی لەهەموو لایەک! ئیسرائیل و ئێران بە تەواوی ڕێککەوتوون، ئاگربەستێکی گشتگیرو تەواو (نزیکەی 6 کاتژمێری تر) لەنێوان هەردوولا دادەمەزرێت".

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هەردوولا بە گوتەی خۆی، بە کەمکردنەوەی هێرشەکان "لە شەش کاتژمێردا" بەرەو ئاگربەست دەچن، لە ماوەی "12 کاتژمێر"دا ئاگربەستێکی تەواو لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دادەمەزرێت و شەڕەکە "کۆتایی پێدێت".

"ئێران بەفەرمی دەستپێشخەری ئاگربەست دەکات، ئیسرائیلیش لە ماوەی 12 کاتژمێردا دەستپێشخەری ئاگربەست دەکات، دواجاریش لە ماوەی 24 کاتژمێردا، ململانێی 12 ڕۆژەی نێوان هەردوو وڵات کۆتایی دێت".

دوای تێپەڕینی کاتژمێرێک بەسەر ئەم هەواڵەدا، فڕۆکەکاکنی ئیسرائیل چەند شوێنێکی ناو تارانانیان بۆردومان کرد. لەبەرامبەردا ئێران دەستپێکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ڕاگەیاند.

پەیامنێری سی ئێن ئێن لە تاران دەڵێت، بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی بە تۆڕەکەی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ئێران هیچ پێشنیارێکی بۆ ئاگربەستی پێنەگەیشتووە و هیچ هۆکارێک بۆ ئاگربەستێکی لەو شێوەیە نابینێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×