نەتانیاهۆ: هەر هەوڵێکی تاران بۆ بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تێکدەشکێنین
  2025-06-24       260       

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران "چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل "سەرکەوتنێکی مێژوویی" بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە.

 

ئاوێنە: نەتانیاهۆ وتی "ئێمە پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان پووچەڵ کردەوە، ئەگەر هەر کەسێک لەئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بدات، ئێمە بەهەمان ئیرادە، بەهەمان چڕی، بۆ پووچەڵکردنەوەی ئامادەین".

ناتانیاهۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ ئیسرائیلییەکان کە نزیکەی ١٠ خولەکی خایاند، ئاگربەستی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بە “سەرکەوتنی مێژوویی” ناوبرد. ئەو وتی "ئەم سەرکەوتنە بۆ چەندین نەوە لەیادەوەریدا دەمێنێتەوە. ئێمە دوو هەڕەشە لەسەر بوونیمان لەناوبردووە، ئەوانیش هەڕەشەی ئەتۆمی و هەڕەشەی مووشەکی بالیستیکن، ئەگەر ئەم هەنگاوەمان نەنایە، ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبووینەوە." وتیشی "پێویستە هەڵمەتەکەمان لە دژی میحوەری ئێران تەواو بکەین و بزووتنەوەی حەماس بشکێنین و هەموو بارمتەکانی زیندوو و مردوو لە غەززەوە بگەڕێنینەوە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی کە هەڵمەتە سەربازییەکەی ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسفەهان و نەتەنز و ئەراکیشی لەناوبردووەو ستایشی دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ بەشداریکردنی لەهەڵمەتی سەربازیدا، نەتانیاهۆ وتی "دۆستەکەمان سەرۆک ترامپ بە شێوەیەکی بێ وێنە لەگەڵمان وەستا، لەسایەی سەرکردایەتی ئەودا، سوپای ئەمریکا شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمی قووڵایی زەوی لەفۆردۆ لەناوبرد".

وتیشی "پێویستە هەڵمەتەکەمان لە دژی میحوەری ئێران تەواو بکەین و بزووتنەوەی حەماس بشکێنین و هەموو بارمتەکانی زیندوو و مردوو لە غەززەوە بگەڕێنینەوە".

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×