قوباد تاڵەبانی: روبەڕوی هەمو هەوڵێك دەبینەوە كە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت
  2024-05-02       362       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، وەك یەكێتی "بەهەمو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و روبەڕوی هەمو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردولا تاوتوێ کران.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی و یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتیی روسیا رون کردەوە و رایگەیاند: بە هەمو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و روبەڕوی هەمو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا. لەمبارەیەشەوە، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابوین پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست و هاوسەنگمان لەگەڵ هەمو وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی دراوسێدا هەبێت. وتیشی "هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبوە بۆسەر هیچ لایەنێک و لە داهاتوشدا هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی باش و تەندروستمان هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە روی بازرگانییەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×