دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی
  2024-05-03       461       

كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر گەڕاوەتە ئاستی ئاسایی خۆی ئەوەش لەدوای هێرشە درۆنییەكەی ئەم دواییە كە بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەكە راگرت.

ئاوێنە: كۆمپانیاكە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی غاز رۆژانە لە كێڵگەكە زیاتر لە 500 ملیۆن پێ سێجایە لەگەڵ بەرهەمهێنانی 1100 تۆن لە غازی شل.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە لەسەر بنەمای ئەو رێكارە یەكلاكەرەوانەیە كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتویاننەتەبەر وێڕای ئەو پابەندییە پتەوانەی كە دەكرێت ببنە مایەی بەهێزكردنی ئاستی ئاسایش و بەرگریی بەشێوەیەكی زۆر لە كێڵگەی كۆرمۆر. 

جەختیشی كردۆتەوە كە دانەغاز و هاوبەشەكانی پابەندن بە پاراستنی سەرجەم كارمەندانی كێڵگەكە لە بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایشدا. 

ئێوارەی رۆژی هەینی 27ی نیسانی 2024 بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی بیانی گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەش برینداربون و بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە راگیراو ئەوەش بوە مایەی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم.

شەوی 30ی 5ی 2024 وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ دەستی پێکردوەتەوەو لەماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەباش دەچێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

دوابەدوای ئەوە هەر ئەو شەوە وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستیپێکردۆتەوە، وەزارەتی کارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتیدایە بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا ئیش بە یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکرێتەوەو بارودۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە.

پاشان شەوی چوارشەممە 1/5/2024، وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكی نوێدا وتی، لە ئێوارەی سێشەممەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکردەوەو پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرزبوەتەوەو بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتوەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانای وێستگەکان. 

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە 24 کاتژمێری داهاتودا هەر سێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار.

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×