قایمقامی هه‌ولێر دەڵێت: ته‌نیا 50 ماڵ له هه‌مو هه‌ولێر كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله بارانه‌كه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو.
ئاوێنە: نەبەز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ژێر ڕۆشنایی هۆشدارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا، ئاماده‌كاریی پێویستیان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كردوە.
وتیشی، كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران له‌سه‌ر هه‌ولێر زۆر بو به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵات، به‌ڵام تیمه‌كانیان ئاماده‌ییان هه‌بو و فریای ئه‌و شوێنانه كه‌وتن كه كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌یان به‌سه‌ره‌وه بو.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید باسی له‌وه‌ش كرد، تیمەكان به‌هۆی ئاماده‌ییان توانیان ڕێڕه‌وی ئاو بكه‌نه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی دوه‌می بارانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌م بكه‌نه‌وه.
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر وتیشی، ته‌نیا 50 ماڵ له هه‌موو هه‌ولێر كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله بارانه‌كه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو.