ئەنجامی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ عێراق پەسەندکرا
  2024-01-21       408       

کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراق، ئەنجامی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ پەسەندکرد.

ئاوێنه‌: لەپاش راگەیاندنی‌ ئەنجامی‌ کۆتایی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن دەرگای‌ تانەدانی‌ لەپرۆسەکە بەڕوی‌ پاڵێوراوو قەوارەو هاوپەیمانیەتیەکان کردەوە، 338 تانە لەپرۆسەکە دران‌و ئەمڕۆ پاش یەکلاییکردنەوەی‌ تانەکان کۆمیسیۆنی‌ هەڵبژاردن ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ پەسەندکرد.

ئێوارەی‌ ئەمڕۆ یەکشەممە، دادوەر، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەند کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، سکاڵاکان هیچ گۆڕانکارییەکیان لەئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دروستنەکرد.

هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکانی‌ عێراق لە 18ی‌ 12ی‌ 2023، لە 15 پارێزگای‌ عێراق جگه‌ لەپارێزگاکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ئەنجامدرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×