سودانی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتەدەنگ
  2024-01-26       416       

فەرماندەی گشتی هێزەی چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پێویستە پێچینەوەى توندی یاسایی لە دژى ئەو لایەنانە بکرێت کە هێرشیانکردووتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانیکرد لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بکرێت و رێککاری توندی یاسایی لە دژی ئەو تاوانانە بگیرێتەبەر کە پڕۆژەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنە ئامانج.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق لە هەوڵی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وڵات و رەخساندنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاوڵاتییان، کۆمەڵێک چەکداری تێکدەر لەرێگەی درۆنەوە ئەو کێڵگەیەیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە یەکێک لە عەمبارەکانی غاز لە کێلگەکە زیانی بەرکەوتووە.

شانەی ئەمنی عێراق دەڵێت، فەرماندەی گشتی ‌هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد لێکۆڵینەوەی ورد لە هێرشەکە بکرێت و لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا کارەکانی لێکۆڵینەوەکە تەواو بکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×