چوارچێوەی هەماهەنگی: ڕێككەوتنی كۆتایی سەبارەت بە پارێزگارەكان كراوە
  2024-01-26       325       

سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، لە كۆتا كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێككەوتنی كۆتایی سەبارەت بە پارێزگارەكان كراوە، هاوكات گۆڕانكاری لە ئارادایە و هەمووان دەگرێتەوە، هەروەها ڕێككەوتوون لەسەر نوێ نەكردنەوەی پۆستی هیچ پارێزگارێك.

ئاوێنە: حەسەن فەدعەم، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە بارەی ناوەڕۆكی كۆتا كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریكردنی كاندیدی پارێزگاكان بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.

حەسەن فەدعەم بە كەناڵی ” بەغدا الیوم”ی ڕاگەیاند، لە كۆتا كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێككەوتنی كۆتایی سەبارەت بە پارێزگارەكان كراوە، هاوكات گۆڕانكاری لە ئارادایە و هەمووان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد،  ئێمە یەكجارەكی ڕێككەوتووین لەسەر نوێ نەكردنەوەی پۆستی هیچ پارێزگارێك، هەروەها پاداشتی ئەو پارێزگارانە دەدەینەوە كە سەركەوتوو بوون لە كارەكانیان، پۆستی باشتر بۆ پارێزگارە سەركەوتووەكان دیاری كراوە.

ڕۆژانی ١٦ و ١٨ـی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە ١٥ پارێزگای عێراق، جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی بەڕێوەچوو، كە بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆن ڕێژەی بەشداریكردن گەیشتە ٤١٪، كە شەش ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٦٦٨ دەنگدەر ڕوویان لە سندووقەكانی دەنگدان كرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×