ئه‌میر سه‌عید ئیروانی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسیار نییه له كرده‌وه‌ی هیچ كه‌س و گروپێك كه له عێراق و سوریا ئه‌نجامده‌درێن.
ئه‌میر سه‌عید ئیروانی باڵیۆز و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له نامه‌یه‌كدا بۆ باڵیۆزی فڕه‌نسا كه سه‌رۆكایه‌تیی خولی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات نوسیویه‌تی، "ئه‌م نامهنوسییه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی له رۆژی 26ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2024 ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئاماژه‌ی ناڕه‌وا و بێ بنه‌ما له‌خۆده‌گرێت كه گوایه گروپه نیمچه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له چالاكییه‌كان دژی كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به‌شدارن".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "كۆماری ئیسلامی ئێران به توندی ئه‌و جۆره تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه ڕه‌تده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی هیچ گروپێك نییه كه سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت، چ له عێراق، له سوریا یان له هه‌ر شوێنێكی دیكه، كه ملكه‌چی كۆنترۆڵی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی ئێران بێت، یان به ناوی ئه‌وه‌وه كار بكات، بۆیه ئێران به‌رپرسیار نییه له كرده‌وه‌ی هیچ كه‌س یان گروپێكی ناوچه‌كه".
باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و كارانه‌ی ئه‌مریكا له سوریا و عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات نایاسایین و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشێل ده‌كات، له ئه‌نجامدا ئه‌و ناوه‌ڕۆكه كه ئه‌مریكا له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا خراوه‌ته‌ڕو نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌پێی ماده‌ی 51ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و ناتوانێت شه‌رعیه‌ت به‌و جۆره كارانه بدات".
هێرشه‌كه‌ی هەر رۆژی یەکشەممەی رابردوی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا له‌ئوردن، مشتومڕی له ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مریكا لێکەوتەوە کە بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و داوایان لە سەرۆکایەتی دەکرد بە زوترینکات وەڵامی هێرشەکە بداتەوە، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش، ئێران تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه بوبێت.