به‌غدا دەستپێکردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانەنشینی بۆ مانگی دوو راگه‌یاند
  2024-02-01       291       

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی دابه‌شكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2024 راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی له‌وه‌كرد، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکردوە بە ته‌مویلكردنی دارایی بۆ موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2024، هەروەها ڕێکارەکانی دابه‌شكردنی موچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی رافیدەین و رەشیدەوە تەواو دەکرێت لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خۆیانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، خانەنشینەکان مەدەنی و سەربازی کە نامەی کورتیان پێدەگات دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان شوێنەکانی ATM بکەن لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
  
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی 2024 له‌ عێراقدا له‌كاتێكدایه‌ تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2023 و موچه‌ی مانگی 1ی ساڵی 2024 دابه‌شنه‌كراوه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یاخود رۆژی شه‌ممه‌ ده‌ست بكرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×