عێراق،، هاوکاری دارایی بۆ ئەو ژنانە دەبڕدرێتەوە کە هاوسەرگیریان ئەنجامنەداوە
  2024-02-02       373       

وەزارەتی کاری عێراق رایگەیاند، هاوکاری دارایی بۆ ئەو ژنانە دەبڕنەوە کە هاوسەرگیرییان نەکردووە.

ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە، ئەحمەد خەلەف سەرۆکی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاری عێراق رایگەیاند:" لە ئێستادا کاردەکەین بۆ بەشداریپێکردنی توێژی کەم ئەندامان و کەسانی بەتەمەن کە مووچەیان نییە، لە هاوکاری کۆمەڵایەتییدا".

وتیشی:" لە پێشتردا ئەگەر باوکی کەسی کەمئەندام فەرمانبەر بوایە یاخود لەژێر هێڵی هەژاریدا نەبووایە ئەوا هاوکارییەکەی دەبڕدرا، بەڵام ئەمساڵ ئەو بڕیارەمان هەڵوەشاندەوە چونکە کەسانی کەم ئەندام پێویستیان بە بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ چارەسەر".

خەلەف راشیگەیاند، بەپێی یاسا، ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەروو 35 ساڵە و هاوسەرگیرییان نەکردووە، هاوکاری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بۆیە ئەگەر داواکاری پێشکەش بکەن هاوکاری دەکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×