حکومەتی عێراق چەکی سووکی هاوڵاتییان تۆماردەکات و چەکی مامناوەند و قورس دەکڕێتەوە
  2024-02-12       324       

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە دوو هێڵ کار لەسەر هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتەدا دەکەین، یەکەم تۆمارکردنی چەکی سووکی هاوڵاتیان لە بنکەکانی پۆلیس لە رێگەی داواکاری ئەلیکترۆنییەوە.

دووەمیان، کڕینەوەی چەکی مامناوەند و قورس لە هاوڵاتییان، کە حکومەتی عێراق بڕی یەک ملیار دیناری بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگایەک داناوە و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

عوبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بە بابەتێکی دیکەش کرد، کە مەلەفی سنوورە نێودەوڵەتییەکانە و جەختی لەوە کردەوە کە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە باشترین ئاستیدایە بە بەراورد بە درێژایی ماوەی دەوڵەتی عێراق.

چەکی سووک، جۆرە جیاوازەکانی دەمانچە و کڵاشنکۆف دەگرێتەوە بەشێوەیەکی گشتی، چەکی مامناوەند لەوانە گەورەتر دەبێت و گولە هاوەن و ئاڕ بی جی و چەندین چەکی دیکە دەکرێتەوە، چەکی قورسیش وەک موشەک و میلانۆ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×