بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-03-04       182       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٣ ملیۆن ٧٩٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ١٨٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٩٣ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٨٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×