ئەمریکا: هیچ پلانێکمان بۆ کشانەوە لە عێراق نییە
  2024-03-04       200       


نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ھیچ پلانێکى وڵاتەکەى بۆ کشانەوەیان لە عێراق نییە و دەشڵێت: دانوستان ھەیە بۆ قایلکردنی عێراق لەسەر گرنگی بەردەوامی ھەڵمەتی ھاوپەیمانان دژی داعش.

ئایان مکاری، نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەلەفزیۆنی "حورە"ی ئەمریکی راگەیاند، عێراق دەوڵەتی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە و سود لە ئەزموونی عێراق وەردەگرن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، لە ئێستاشدا ھیچ پلانێک نییە بۆ کشانەوەیان لەو وڵاتە.

باسی لەوەشکردووە، گفتوگۆی دوو قۆڵی ھەیە لەگەڵ عێراق لەپێناو دانانی چوارچێوەیەکی ھەمیشەیی بۆ ھەماھەنگی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا و وتى: دانوستان ھەیە بۆ قایلکردنی عێراق لەسەر گرنگی بەردەوامی ھەڵمەتی ھاوپەیمانان دژی داعش و ھەردوولاش لەوبارەیەوە بیروڕای ھاوبەشیان ھەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×