لە شارەزور كەسێك درایە بەر دەستڕێژی گوللـەو كوژرا
  2024-04-30       317       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناو بازاڕی شارۆچكەی زەڕایەنی سەربە قەزای شارەزور كەسێك درایە بەر دەستڕێژی گوللـەو كوژرا.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەناو بازاڕی شارۆچكەی زەڕایەن كە سەربە قەزای شارەزورە کەسێک دەستڕێژی گوللـەی لەکەسێکی تر کردو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزور گیانی لەدەستدا.

تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوەو بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسەی كوژراوە ناوی "سۆران" و چەند فیشەكێك بە جەستەیەوە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×