ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر حەماس و داعش و قاعیدە و سوپای پاسداراندا سەپاند
  2019-09-11       580       

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر بزوتنەوەی حەماس و سوپای پاسداری ئێران و هەردو رێكخراوی قاعیدە و داعشدا راگەیاند.

ئاوێنه‌: وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە، رایگەیاند ''رێگەچارەی سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا سەركەوتنی بەدەست‌هێناوە''.

هاوكات بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، ئەو سزا نوێیانەی واشنتۆن ئاراستەی 15 سەركردە و كیانی سەربە گروپەكانی وەك بزوتنەوەی حەماس و رێكخراوی قاعیدە و داعش و سوپای پاسدارانی ئێران كراون كە بەبۆچونی واشنتۆن تیرۆریستن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×