2019-11-01   1289     
بهوتهی ئەندامێكی لیژنەی وزەو نەوت لەپەرلەمانی عێراق، حكومەتی عێراق ڕهزامهندی لهسهر ناردنی بڕی (٥٠) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان نیشانداوهو ئهمڕۆ نهوتهكه گهیشتۆته ههرێم.
ئاوێنه: د. غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی وزەو نەوت لەپەرلەمانی عێراق دهڵێت، "دوایی ئەوەی هەفتەی پێشو چەندجارێك قسەمان لەگەڵ بەڕێوبەری بەشی دابەشكردنی سوتەمەنی لەهەمو عێراقو هەروەها بریكاری وەزیری دابەشكردنی سوتەمەنی عێراق كرد ،هەروەها قسەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كرد بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم، ئەمڕۆ پێیان ڕاگەیاندنین كەئەم هەفتەیە نەوتی سپی بۆ هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم دەنێرن".
راشیگهیاندووه، ئەمڕۆش بەپێیی نوسراوی (١٥١٣٧) كە لەبەرواری (٣٠/١٠/٢٠١٩) دەرچوە تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەلایەن حكومەتی عێراقو لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ هەناردەكردنی بڕی (٥٠) ملیۆن لیتر لەنەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، بەمشێوەی لای خوارەوە:
یەكەم: (٢٨٨) هەزار لیتر لەڕۆژێكدا بۆ پارێزگایی سلێمانی لەپاڵاوگەی بازیان وەری دەگرن
دووەم: (٧٢)هەزار لیتر بۆ پارێزگایی هەڵەبجە بەشێوەی ڕۆژانە لەهەمان پاڵاوگە وەردەگیرێت
سێیەم: (٢١٦) هەزار لیتر ڕۆژانە بۆ پارێزگایی هەولێر و لەپاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.
چوارەم: بڕی (١٠٨) هەزار لیتر بۆ پارێزگایی دهۆك لەهەمان پاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.
د. غالب محەمەد ئهوهشی وتووه، ئەمڕۆ ئەو نەوتە گەشتوەتە هەرێمی كوردستانو لیتری بە (١٥٠) دیناری عێراقی دابینكراوە كە بۆبەرمیلێكی نەوت بڕی (٣٠) هەزار دینار دەكات.
رونیشیكردۆتهوه كه هەناردەكردنی ئەو نەوتەش تا ماوەی (١١٠) ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت.
بهوتهی ئهو، "داوامان لەحكومەتی هەرێمو هەرچوار پارێزگاكە هەیە كە ئەو نەوتە بەنرخی خۆی بگەیەنن بەهاوڵاتیانو كوالیتیەكەشی نەگۆرن، ئەگەرنا ناچاردەبین ڕێگایی تر بگرینەبەر."