نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبونەوە
  2019-11-13       948       

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوەوە.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، عادل عەبدولمەهدی پێشوازی كردوە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

بەپێی سەرچاوەكان لە كۆبونەوەكەدا عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئێستای وڵاتیان تاوتوێ كردوە.

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیشدا كۆببێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×