فەرمانداری مەریوان: مۆڵەتی ئەوەم نییە ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان رابگەیەنم
  2019-11-19       1191       

ئارتیکاسی ئتقبال، فەرمانداری مەریوان دەربارەی قوربانی ناڕەزاییەکانی ئەمدواییەی شارەکە دەڵیت 'مۆڵەتی ئەوەم نییە ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان رابگەیەنم".

 

ئاوێنە: فەرمانداری مەریوان بەئاژانسی هەواڵی ئیسنا-ی راگەیاند "ئەوەی کە دەوترێ ١٥ کەس لەنائارامییەکانی ئەمدواییەدا لەمەریوان کوژراون درۆیەو راست نییە".

سەبارەت بەو زیانانەی بەر شارەکە کەوتوە بەهۆی ناڕەزاییەکانەوە، وتی "کۆی زیانەکان نەزانراوە هێشتا، تەنها دەتوانین بڵێین ٢ فرۆشگای گەورە زیانیان بەرکەوتوە".

ئەمە لەکاتێکدایە چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەڵێن "لەشارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەکانی رۆژانی شەممەو یەکشەممەدا لانیکەم ٤٥ کەس گیانیان لەدەست داوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×