بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخی هه‌ر دۆلارێك ئه‌مریكی بۆ به‌كارهێنه‌رانی كارته ئه‌لیكترۆنییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، 1520 دینار ده‌بێت.
ئاوێنه: بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بانکه‌كه‌یان تێچوی بەکارهێنانی کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بانکی ناوەندیی عێراق بانكه‌كان و کۆمپانیاکانی دابینکەری خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە کارت دەردەکەن، راسپاردون به پەیڕەوکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی به‌شێوه‌یه‌ك كه (1520) دیناری عێراقی بێت بۆ هه‌ر دۆلارێکی ئەمریکی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەو بڕیاره بۆ ئەو مامەڵانە ده‌بێت لە ڕێگەی دەروازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی (Payment Gateways) و ئامێرەکانی خاڵی فرۆشتن (POS) لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌كه بانكی ناوه‌ندی، هه‌مو بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی بواره‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه پێویسته ئه‌و عمولانه‌ی ده‌یخه‌نه سەر ئەم مامەڵانە، بەشێوازێکی ڕون و شەفاف بۆ سودمەندی کۆتایی ئاشكرابكرێن له‌گه‌ڵ دانانی کەمترین ئاستی عموله بە جۆرێک بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
ئه‌وه‌شی وتوه، له‌م چوارچێوەیەدا، بانکەکان و کۆمپانیاکانی دابینکەری خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ پابه‌ندبون بەم ڕێنماییانەو هاوکاری لە جێبەجێکردنیاندا، وەک پاڵپشتییەک بۆ دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئامانجیان بەهێزکردنی بڕوابونە بە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و فراوانکردنی بنکەی بەکارهێنەرانی و هاندانی وەرچەرخان بەرەو ئامڕازه‌كانی پارەدانی دیجیتاڵی.