جێگری پارێزگای کەرکوک: پارێزگاری نوێی کەرکوک تا کۆتایی ئەمساڵ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت
  2026-11-14     

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، هەموو فراكسیۆن و سەرۆكی فراكسیۆنەکان دەنگیان داوە و قەحتان وەنداوییان هەڵبژارد، کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.

 

ئاوێنە: نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وتی "لە دوو دانیشتنی نائاساییدا، ئەنجوومەنەكەمان دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری پێشووی قبوڵ كردووە و بە دەنگی سەرجەم فراكسیۆنەكان قەحتان وەنداوی بۆ پۆستی پارێزگار تا سەری ساڵ هەڵبژێردراوە".

ئاشکراشیکرد "حکومەتی خۆجێی كەركوك پابەندە بەو ڕێكکەوتنە سیاسیەی كە كراوە، هەموو پێكهاتەكانی شاری كەركوك مافی خۆیان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك وەك ڕێزگرتنێك لە هەموو نەتەوەكانی كەركوك و مافی نەتەوەی توركمانیش، دەنگی دا بە قەحتان ونداوی، وەك پارێزگاری نوێی كەركوک".

دەربارەی وادەی کۆتایی هاتنی ئەرکی پارێزگار، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو فراكسیۆن و سەرۆكی فراكسۆنەكان دەنگیان داوە و قەحتان وەنداوییان هەڵبژارد، کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆبونەوی نایاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ ئاڵوگۆركردنی پۆستی پارێزگاری كەركووك، لە ئەنجامدا قەحتان وەنداوی، بە پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا.
 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×