رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
  2026-11-14     

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە راوێژکارەکانی خۆی وتوە، ئێران گێچەڵ نەکات هێرشی سەربازی دەست پێ ناکەنەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز له‌زاری سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویکردەوە، دۆناڵد تره‌مپ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا گه‌وره‌ راوێژكاره‌كانی ئاگاداركردەوه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا روبه‌ڕوی هیچ گێچه‌ڵێكی نوێی ئێران یاخود حوسییه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ یه‌مه‌ن نه‌بێته‌وه‌، ئه‌وا ره‌نگه‌ خۆی له‌ هێرشكردن بۆسه‌ر ئێران بپارێزێت.

سەرچاوەکان وتوشیانە، تره‌مپ له ‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانی دو هه‌فته‌ی رابردویدا داوای بۆچونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازادەی جێنشینی سعودیه‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیای كردوه‌، ئه‌وانیش هانیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئێران ده‌ست پێنه‌كاته‌وه‌.

ئەوەش خراوەتەڕو، تره‌مپ رۆژی 31ی ئۆكتۆبه‌ری رابردو به‌ شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی وتوه‌: پلانڕێژی ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆسه‌ر ئێران پاش هه‌ڵبژاردنی گۆنگرێس، به‌ڵام جێنشینی سعودیه‌ داوای كردوه‌ له‌و بڕیاره‌ی بكشێته‌وه‌و پێی وتوه‌: سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران كاریگه‌رییان هه‌یه‌.

بەپێی رۆیتەرز، هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ ئابوری ئێران به‌هۆی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌و هه‌ڵمه‌تی سزا ئابورییه‌كانه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوه‌و به‌رده‌وامن ده‌بن له‌ گه‌مارۆكه‌.

سێ سه‌رچاوه‌ی تری ئاگادار رایانگه‌یاندوە، هاوكات سوپای ئه‌مریكا له‌ ئه‌ماده‌باشیدایه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات. كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری سێیه‌م له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا به‌ره‌و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌كانی تری ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.

هەروەها، كه‌سێكی ئاگادار له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی تره‌مپ و سه‌رۆكه‌كانی سعودیه‌و توركیا وتویەتی: ره‌نگه‌ سه‌رۆك تره‌مپ بژارده‌ی بۆردومانكردنی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ژێر زه‌وی هه‌ڵبژێرێت.

به‌ڵام دو به‌رپرسی ئه‌مریكی باسیان له‌وه‌ کردوە: ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ خواسته‌كانی ئێران له‌ دانوستاندا ناگۆڕێت.

وەک رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە، به‌رپرسانی ئیسرائیلی به‌رده‌وامن له‌ فشاره‌كانیان له‌سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ.

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×