ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، ئامادەیە پرسی دەستبەرداربون لە خاکی دۆنباس بخاتە ریفراندۆمەوە، ئەگەر گەرەنتی ئەمنی وەربگرن.
ئاوێنە: ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، واشنتۆن بژارده‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له خاكی (دۆنباس)ی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامبوونی له ناتۆ.
وتیشی، ئه‌گه‌ر كیێڤ پاكێجێكی گشتگیری ئه‌منی وه‌ربگرێت؛ پرسی ده‌ستبه‌رداربوون له (دۆنباس) ده‌خه‌مه ریفراندۆمه‌وه.
هێمای بۆ ئەوەش کرد، پاكێجی ئه‌منی پێویست بریتییه له گه‌ره‌نتییه ئه‌منییه‌كان و سوپایه‌كی نیشتمانی به‌هێز به پاڵپشتییه‌كی دارایی باشه‌وه له‌گه‌ڵ پاره بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیا.