رۆیتەرز: ترەمپ تاوتوێی راگرتنی هێرشەکانی سەر ئێران دەکات
  2026-11-14     

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا بە راوێژکارە باڵاکانی راگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا ڕووبەڕووی هیچ هاندەرێک یان هەنگاوێکی نوێی تاران یان حوسییەکانی یەمەن نەبێتەوە، رەنگە هێرشە سەربازییەکان بۆسەر ئێران رابگرێت.


ئاوێنە: رۆژی شەممە ئاژانسی هەواڵیی "رۆیتەرز" لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرایکرد "ترەمپ لەنێوان هەڕەشەی فراوانکردنی جەنگ بە هێرشی نوێ و هێورکردنەوەی گرژییەکاندایە". 

سەرچاوەکان دەشڵێن "ترەمپ لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی و دوای وەرگرتنی زنجیرەیەک زانیاریی هەواڵگری، باسی لەوە کردووە، بیر لە "راگرتنی هێرشەکان دەکاتەوە" و هاوسۆزییشی بۆ هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە نیشانداوە کە داوایان لێکردووە نەگەڕێتەوە بۆ جەنگێکی سەرانسەری".

رۆژی هەینیش مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆنگرەی نیشتمانیی پارێزەرانی کۆمەڵەی فیدراڵیست لە واشنتۆن، پشتیوانیی لە وتەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی ترەمپ کرد کە وتبووی جەنگەکە "لەرووی سەربازییەوە بە کردەیی کۆتایی هاتووە".

وتیشی "لە راستیدا ئێستا ئەو ئازارە ئابوورییەی ئێمە بەسەر ئەو رژێمەدا دەیسەپێنین ئەوەندە گەورەیە کە هیچ پێویستییەک بە کردەی سەربازی نییە، چونکە زۆر لاوازمان کردوون؛ بەڵام پێموایە سەرکەوتن بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی کە هەرگیز چەکی ئەتۆمییان نەبێت".

رۆبیۆ ئاماژەی بەوەشدا، ترەمپ زۆر بۆی ئاسان بووە مەترسیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پشتگوێ بخات و جەنگێکی نەخوازراو نەکات و بۆ سەرۆکی داهاتووی جێبهێڵێت، بەڵام بڕیاریدا چارەسەری بکات، هەربۆیە "ئەمە کارێکی سەختە و زۆرجار ئازاری ئابووری و شتی دیکەی لێدەکەوێتەوە، ئێمەش هەست بەوە دەکەین".
 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×