لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە دەنگی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا.
ئاوێنە: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە دەنگی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا.
قەحتان ونداوی، دوای هەڵبژاردنی بە پارێزگاری نوێی کەرکوک لە پەیامێکی کورتتدا لە فەیسبوک بە هەردو زمانی عەرەبی و تورکمانی نوسیویەتی "هەزار جار پیرۆز بێت لە گەلەکەمان."
بەپێی زانیارییەکان ناوبراو بە دەنگی ١٤ ئەندامی ئەنجومەن لە کۆی ١٥ ئەندام بە پارێزگار هەڵبژێردراوە.
محەمەد سەمعان، پارێزگاری پێشوی کەرکوک دوای ئەوەی پۆستی وەزیری دەوڵەتی لە حکومەتی عێراق وەرگرت، دەستبەرداری پۆستی پارێزگاری کەرکوک بو.