هێزه ئهمنییهكانی عێراق، ئهمڕۆ ههینی بارهگای كۆنترۆڵیان له جورف سهخر كردهوهو دهستیان به بڵاوبونهوه له ناوچهكه كرد.
ئاوێنه: فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا کردنەوەی بارەگای کۆنترۆڵکردنی لە ناوچەی جورف نەسر لە باکووری پارێزگای بابل ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە دانیشتووانی جورف نەسر بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە سەر زێد و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان.
مەعن ڕایگەیاند: بارهگای کۆنترۆڵکردن لە جورف ئەلنەسر کراوەتەوە و لەژێر فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیدا دەبێت.، ئاماژەی بەوەش کرد: "لە ئەمڕۆوە پرۆسەی بڵاوبوونەوەی هێزەکان و ڕێکخستنی ئەرکەکان لە چوارچێوەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە ناوچەکەدا دەست پێ دەکات."
ئەوەشی خستەڕو کە "ڕێگای سەرەکیی نێوان ناوچەی فازڵییە بەرەو پارێزگای کەربەلای پیرۆز، لە کاتژمێر شەشی بەیانیی سبەینێوە دەکرێتەوە."
جەختیشی کردەوە "دانیشتووانی جورف نەسر بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە سەر زێدو ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان."
یاسر عیساوی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە سەرجەم هێز و لیواکانی حەشدی شەعبی پابەندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن و دەستیان بە ئەرکەکانیان کردووە بۆ دووبارە بڵاوبوونەوە لە ناوچەی جورف ئەلنەسر لە باکووری بابل.
عیساوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: «هەماهەنگییەکی زۆر لە نێوان سەرجەم هێزەکاندا هەیە لە جورف ئەلنەسر»، ئاماژەی بەوەش کرد: «هێز و لیواکانی حەشدی شەعبی پابەندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانن و دەستیان بە ئەرکەکانیان کردووە لە دووبارە بڵاوبوونەوە لە ناوچەی جورف ئەلنەسر».
ههروهها له كۆنگرهكهدا فەرماندەی پۆلیسی وزە رایگهیاند، پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە سەرتاسەری عێراق و دابینکردنی ئاسایش بۆ 100 کیلۆمەتر لەو بۆرییانە لە جورف ئەلنەسر.
وهزارهتی بهرگریی عێراقيش له راگهیهندراوێكدا وتی: «یارەڵڵا بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە قەزای نەسر، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی ڕێکارەکانی دووبارە دابەشکردنەوە و بڵاوەپێکردنی هێزە سەربازییەکان و گۆڕینی ئەو یەکانەی کە کەرتەکەیان لەژێر دەستدایە و بەرپرسن لە ئاسایش و پاراستنی قەزاکە».
ئاماژەی بەوەش کردووە کە «سەردانەکە هەروەها بە ئامانجی ئاگاداربوونە لە پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو و ئاستی ئامادەباشیی ئەمنی لە چوارچێوەی کەرتی بەرپرسیارێتیدا».