2019-11-21   1829     
ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو هەوڵیدا بچێتە نێو کۆشكی سپییەوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانییەوە وەستێنراو و شۆفێرەکەشی دەستگیرکرا.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نهێنی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی دووەم، ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو هەوڵی داوە بچێتە نێو تەلاری کۆشکی سپی کە نیشتگەی تایبەتی سەرۆکەکانی ئەمریکایە و دواتر لەلایەن پۆلیسی کۆشکی سپییەوە وەستێنراوە و شوفێرەکەشی دەستگیرکراوە.
هاوکات ئاژانسەکە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندووە، لەکاتی رووداوەکە زەنگی ئاگەداریی لە کۆشکی سپی لێدراوە و سەرجەم رێگاکانی دەورووبەری بەڕووی هاتووچۆ داخراون.