2019-11-27   607     
لەلایەن بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر لەبازگەی دەربەندی گۆمەسپان چوار بارهەڵگری هێلکەی ماوەبەسەرچوودەستی بەسەرداگیرا.
ئاوێنه: راگهیاندنی قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى ههولێر ئاشکرای کرد، ئەو بڕەهێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرا بۆ مەبەستی دڵنیابوون لەتەندروستی و شیاو بوون بۆ خواردن ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر کرا بۆ ئەوەی پشکنینی تەواو بۆ سەرجەم هێلکەکە ئەنجام بدرێت.
له مهرزی باشماخهوه داخڵی ههرێمی كوردستان كراوه و سهرچاوهكهی توركییه، لەئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت لەکۆی ئەم ٩٠ تۆنە هێڵەکەیەی پشکنینی بۆ کرا بڕی ٨١ تۆن لەم جۆرە هێلکەیە ماوەبەسەرچوون و شیاونین بۆ خواردن دەبێ لەناوببردرێت.
بەئامادابوونی لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (هۆبەی ئابووری) بڕیاردرا ئەو هێلکەیەی کەبڕەکەی ٨١ تۆن بوو گواسترایەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا، شایەنی باسە لەسەر ئەم کەیسە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.