2019-12-07   844     
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، لەبارەی روداوەكانی شەوی رابردو بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە ئیدانەی هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەرانی كرد.
ئاوێنه: به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ''ئیدانه‌ی هه‌مو توندوتیژی و به‌كارهێنانێكی هێز ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌رانران و ئیدانه‌ی ڕوداوكانی شه‌وی ڕابردوی به‌غداش ده‌كه‌ین كه به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر شه‌هید بون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان برینداربون''.
به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی خۆی بۆ داخوازی و مافی ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران دوپاتكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد: ''هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رپرسن له‌سه‌لامه‌تی گیانی خۆپیشانده‌ران و داموده‌زگا حكومی و تایبه‌ته‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی عێراق، ده‌بێت ڕێگری له‌هه‌ر كه‌سێكی تاوانبار‌و له‌یاسا ده‌رچو بكرێت و له‌ڕێگه‌ی یاساوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تێكده‌ر بكرێت و بدرێنه دادگا‌و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن''.
سه‌رۆك كۆماری عێراق داواشی له‌هێزه ئه‌منیه‌كان كرد، ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكه‌ن كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و كاری تێكده‌رانه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆشی بۆ شه‌هیدو برینداره‌كان نیشاندا‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕوداوه‌كان كرد‌و هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌كان خواست و جه‌ختیشیكرده‌وه، ''به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه بكات و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر هێڵ بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و به‌سزا گه‌یاندنیان''.