بانكی نێودەوڵەتی: نیوەی هەژارانی جیهان تەنها لە پێنج وڵات دەژین
  2020-01-01       1819       

راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی لە 2019 باس لەوە دەكات، نیوەی هەژارانی جیهان تەنها دەكەونە پێنج وڵات، رێژەی 85%ی هەژارانیش لە ناوچەكانی باشوری ئاسیا و ئەفریقیا و باشوری بیاباندا دەژین.

ئاوێنه‌: راپۆرتەكە گرنگترین رووداوەكانی ساڵی 2019ی خستۆتەروو، كە دوای كۆتایی دەیەی رابردوو هاتووە.

راپۆرتەكە روونی كردەوە، ئەو وڵاتانەی زۆرترین هەژاری تێدایە، توانای گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و زێڕاب دابین بكەن، هەروەها دەكرێت رێژی هەژاری و مردنی منداڵانی تێیاندا كەم بكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە ساڵی 2015 نیوەی هەژارانی جیهان ئاستی هەژارییەكەیان زۆر نزم بووە، هەروەها 736 ملیۆنیان تەنها لە پێنج وڵات دەژین.

بەپێی زانیارییە گشتگیرییەكانی لەبەردەستی بانكی نێودەوڵەتی دایە، راپۆرتەكە ئاماژەی بەناوی وڵاتەكان كردوە ئەوانیش، هیندستان، نێجیریا، كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، ئەسیوبیا و بەنگلادیشن.

راپۆرتەكە روونی كردەوە، سنور دانان بۆ ئاستی نزمی هەژاری لە سەرتاسەری جیهان، گرنگییەكی زیندەكی هەیە بۆ ئەوەی هانی پرۆسەی پەرپێدان لەم پێنج وڵاتانە بدرێت، سەرەڕای ئەوەش هەردوو ناوچەی باشوری ئاسیا و ئەفریقیا و باشوری بیابان، كە تێیدا 85% لەوێ دەژین، ئەو كەسانە رووبەرووی ئاستێكی نزمی هەژاری بوونەتەوە و ژمارەیان دەگاتە 629 ملیۆن كەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×