ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت
  2020-01-02       1148       

تا ئێستا حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی٢٠٢٠ی بۆ پەرلەمان نەناردوە و وادەیەکیش دیار نییە بۆ ناردن و پەسەندکردنی و ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت تا چارەنوسی بودجەی٢٠٢٠ یەکلای دەبێتەوە، ناردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی پارتی راگەیاند"ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە رایگەیاندوە ناتوانێت پرۆژەیاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان و چەند رێگەیەکیش لەبەردەمن بۆ بودجەی٢٠٢٠ی عێراق کە یەکەمیان ئەوەیە حکومەتی داھاتو پرۆژەکە بنێرێت بۆ پەرلەمان و پەسەند بکرێت."

لەبارەی رێگەی دوەمیش وتی"ئەگەر سەرۆک وەزیرانی داھاتو تێبینی لەسەر پڕۆژەکە ھەبو لە ماوەی مانگێکدا دەبێت گۆڕانکاریی تێدابکات و بینێرێتەوە پەرلەمان و ڕێگەی سێەمیش ئەوەیە کە یەک لەسەر١٢ی بودجەکە سەرف بکرێت."

جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد"لە ھەر حاڵەتێکدا ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی٢٠٢٠ی عێراق پەسەند نەکرێت، حکومەتی عێراق دەتوانێت یەک لەسەر١٢ی بودجەی٢٠١٩ خەرج بکات، واتە ناردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×