2020-02-11   2471     
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر فەرمانبەرێک ناونیشانی جیۆلۆجی بێت و لەبواری پسپۆڕی خۆی کاربکات، بەڕێژەی 30% دەرماڵەی مەترسی بۆ خەرج دەکرێت.
بە پێی نوسراوی ژمارە 1146ی ی وەزارەتی دارایی ، کە لە رۆژی 30ی 1ی 2020 دەرچووە، بڕیار دراوە دەرماڵەی مەترسی بۆ فەرمانبەرانی بەشی جیۆلۆجی خەرج بکرێت، بەمەرجێک لەبواری پسپۆڕی خۆیان کاربکەن و بەهۆی کارەکەیانەوە ڕووبەڕووی مەترسی ببنەوە.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی راگەیاند: ئەگەر فەرمانبەرێک 500 هەزار مووچەکەی بێت ئەوە 150 هەزار دیناری مانگانەی بۆ خەرج دەکرێت و ئەو زیادەیە دەچێتە سەر مووچەکەی، خەرجکردنی ئهو دەرماڵەیه تهنها بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە کاری جیۆلۆجی دەکەن و ناونیشانیان جیۆلۆجیە".