دانە غاز: ساڵی رابردو بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان زیادی كردوە
  2020-02-12       774       

كۆمپانیای "دانە غاز"ی ئیماراتی ئاشكرایكرد، لە ساڵی رابردودا بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان زیادی كردوەو بەگشتی 157 ملیۆن دۆلار قازانجیان هەبوە.

ئاوێنە: كۆمپانیاكە لە راپۆرتی دارایی خۆیدا سەبارەت بە وەرهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019 رایگەیاند، هەرێمی كوردستان هاوكاریان بوە و هەقدەستی پێداون ئەوەش هۆكار بوە بۆ زیادكردنی بەرهەمی غاز.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تا ئێستا بە رێژەی 18% بەرهەمهێنانی غاز زیادی كردوە، هەروەها لە ساڵی رابردودا بە ڕێژەی 5% بەرهەمیان زیادی كردوە.

كۆمپانیا ئیماراتییەكە ئاشكرایكردوە كە داهاتیان بریتی بوە لە 495 ملیۆن دۆلارو بە گشتی 157 ملیۆن دۆلاریان قازانج كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×