وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە موچەی
وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە،
رایگەیاند، سبەی سێشەممە 10/03/2020 موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاو مانگەكانی رابردو، ریزبەندی
خشتەی دابەشكردنی موچەی گۆڕیوە.
مانگەكانی رابردو وەزارەتی پێشمەرگە لەریزبەندی یەكەم و وەزارەتی تەندروستی
لە ریزبەندی دوەمی خشتەی دابەشكردنی موچەدا بو بەڵام ئەم مانگە حكومەتی هەرێم
وەزارەتی تەندروستی هێناوەتە ریزبەندی یەكەم و وەزارەتی ناوخۆیشی هێناوەتە
ریزبەندی دوەم.
ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشی دەكات موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوە.