"دەروازەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر داخراون و زێڕ و پارەی زەڕەنگەران پارێزراوبوون"
  2024-05-06       512       

قایمقامی هەولێر ژمارەی دووكانە سوتاوەكان و زەرە و زیانەكانی ئاگرەكەی شەوی رابردووی قەیسەری هەولێری ئاشكرا كرد.

ئاوێنە:  نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تائێستا تیمەكانی بەرگری شارستانی و هێزەكانی ئاسایش لە بازاڕەكەدان و دەروازەكانی بازاڕەكە داخراون بەهۆی بابەتی ئەمنی و لێكۆڵینەوەكان و هاوڵاتیان رێگەیان پێنادرێت بچنە ژورەوە و داواش لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاربن و فشار لە هێزەكان دروست نەكەن".

وتیشی:" بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دەستنیشانكردنی زەرەر و زیانە مادییەكانی ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستبەكاربێت و راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە ئامادەبكات، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان بێت 372 دوكان سووتاون".

ئەوەشیخستەڕوو:" لە روداوەكەی شەوی رابردودا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و شوێنی زەڕەنگەرەكان كە مەزەندە دەكرێت بە دەیان ملیۆن دۆلار زێڕ و پارەی لێبوە پارێزراوبوون و هیچ حاڵەتێكی دزی تۆمار نەكراوە". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×