کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق: هەولێر ناوەندی مۆسادی ئیسرائیلییە
  2025-06-17       5823       

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حقوق، باڵی سیاسیی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق، جەختی لەوەکردوه‌تەوە، چالاکییەکانی مۆسادی ئیسرائیل لەهەرێمی کوردستان مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایشی عێراق‌و ناوچەکە دروستدەکات، دەشڵێت:"هەولێر ناوەندی مۆسادی ئیسرائیلییە".

ئاوێنە: سەباح عگێلی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا بەپێگەی "تۆڕی هەواڵی عێراقی" ڕاگەیاندوە، بریکارەکانی مۆساد لەهەرێم لەژێر پەردەی کۆمپانیا تایبەتەکان‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کاردەکەن‌و ساڵانێکە دۆخی کرانەوەو بۆشایی ئەمنیی دەقۆزنەوەو بەبێ چاودێرییەکی کاریگەر بەئازادی دەجوڵێن.

عگێلی هۆشداریداوە، لەلاوازیی ئەدای دەزگا هەواڵگرییە نیشتمانییەکان لەڕوبەڕوبونەوەی ئەم دزەکردنە.

ئاماژەی بەوەشدا، تۆڕەکانی مۆساد تەنها خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی نین، بەڵکو لەڕێگەی ئەو بانکانەی پەیوەستن بەبەرپرسانەوە، لەقاچاخبردنی نەوت‌و فرۆشتنی بەئیسرائیل بەڕێگەی نایاسایی، تێوەگلاون.

ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی حقوق داوای لەحکومەتی فیدراڵیی کردوە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی چالاک بکات‌و تواناکانی پەرەپێبدات‌و بتوانێت بەنهێنی لەناو هەرێمدا کاربکات، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی چالاکییەکانی مۆسادو پاراستنی سەروەری نیشتمانی.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×