وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پژاک زاگرۆس ئەندەریاری ئاماژەی بەوەدا، بەشێک نین لە شەڕەکە و بانگەوەوازی لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد پێکەوە بجوڵێنەوە و گوتی: "بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین، لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادە و ڕێکخراوین."
ئاوێنە: وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ژیانی کوردستان (پژاک) لە چاوپێکەوتنێیکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) رایگەیاند پێویستە کوردان بە وریای و هۆشیارییەوە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شەڕی ئیسرائیل-ئێران هەڵسەنگێنن و بانگەوازی لە هەموو سیاسەت و هێزە کوردییان و بەتایبەت لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد لە بەرانبەر ئەم دۆخە ئاڵۆزدا پێکەوە بجوڵێننەوە.
زاگرۆس ئەندەریاری وتی "دوای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگایەتی پەژاک زەمینەیەکی ڕوونی یەکێتی لە نێوان هێزە کوردییەکاندا بونیاتنراوە. ئەم یەکێتی و یەکگرتووییە بۆ گەلەکەمان گرنگییەکی ژیانی هەیە. بەتایبەت لە دۆخی شەڕدا ئەم پشتیوانییە زۆر گرنگ و کاریگەرە بۆ گەلەکەمان."
وتیشی "هیچ کاتیک کوردان نەیانویستووە ببن بە بەشێک لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، وەک پەژاک لە دەرەوەی دەستەڵاتی ئێستا و سیاسەتی شەڕکردن، پارێزگاری لە تێگە و تێگەیشتنی سیاسی ڕێگەی سێهەمین دەکەین. پارێزگاری لە بەڕێوەبەری خۆجێی و پێکەوەژیانی گەلان دەکەین. بەشێک نیمان لەم شەڕە و نامانەوێت گەلەکەمان لەم شەڕە تێگوەگلێنین."