سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشەکانیدا عەلی شەدمانی فەرماندەی نوێی بنکەی خاتەم ئەلئەنبیەیان کوشتووە.
ئاوێنە: عەلی شادمانی، چوار رۆژ لەمەوبەر وەک فەرماندەی نوێی بنکەی خاتەم ئەلبیا لەلایەن خامنەییەوە پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ سەرلەشکرییو بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرا.
ئیسرائیل دەڵێت "ههێزەکانی بەرگری ئیسرائیل دوای بەدەستهێنانی "زانیاری هەواڵگری ورد"و "دەرفەتێکی کتوپڕ لەکاتژمێرەکانی شەودا" هێرشەکەی ئەنجامداوەو ناوبراوی کوشتووە.
شادمانی وەک سەرۆکی ئەو پێکهاتە سەربازییە دەستنیشانکرا کە سەرپەرشتی هەردوو سپای پاسدارانی ئێران و سوپا دەکات. سوپای ئیسرائیل شادمانی بە "فەرماندەی باڵا"ی ئێران وەسف کرد.
عەلی شادمانی جێنشینی غوڵام عەلی بووبوو کە لەیەکەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژرا.
ئیسرائیل دەڵێت "پێویستە لەمەودوا هەر کەسێک کە بیەوێ ئەو پۆستە وەربگرێت باش بیر لەوە بکاتەوە کە چارەنوسی چی دەبێت".
تا ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکی لەو بارەوە نەداوە.