قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه گه‌روی هورمز داخراوه‌و له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكادا، هێزه‌كانیان ڕێگە بە هەناردەکردنی یەک دڵۆپە نەوت نادەن و ژێرخانی نەوت، غاز، کارەبا و ئابوریی ناوچەکە ده‌كه‌نه ئامانج.
ئاوێنه: قه‌رارگای ناوەندیی خەتەمولئەنبیای ئێران، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەرۆک ئەمریکا جارێكی ترهەڕەشەی به ئامانجگرتنی ژێرخانی وڵاته‌كه‌مانی كردوه.
وتوشیه‌تی، لە درێژەی هۆشداریدانەکەی دوێنێ شەودا رایده‌گه‌یه‌نین، گەروی هورمز به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك داخراوە و ئەگەر بڕیاریش بێت هه‌ر کەشتییەک لەو گەروەوە تێپەڕێت، تەنیا دەبێت لە ڕێڕەوی دیاریکراو و بەپێی ڕێکارە پێشتر ڕاگەیەندراوەکان هاتوچۆ بکات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، لە ئه‌گه‌ری جێبەجێكردنی هەڕەشەکانی ئەمریکادا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگە بە هەناردەکردنی تەنانەت یەک دڵۆپە نەوتیش نادەن و ژێرخانی نەوت، غاز، کارەبا و ئابوریی ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕ،، هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکاو سوپاکەی هیچ ئەنجامێکی نابێت جگە ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جەنگ لە ناوچەکەو ته‌نانه‌ت فراوانتر له ناوچه‌كه‌ش.