ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەڵیت "داوا لەئێران دەکەم بێ هیچ مەرجێکو بەتەواوی خۆی رادەست بکات، دەنا ئێران بەزوویی تەمێ دەکرێت".
ئاوێنە: ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند هیچ بژاردەیەک لەبەردەم ئێراندا نییە جگە لە"خۆڕادەست کردنی بەتەواویی"، ئەو وتی "ئێمە ئەمەمان دەوێتو بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
وتیشی "بەنیازین فانس یان وێتکۆف بنێرین بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان بکەن".