ئێران موشەکبارانی هێزەکانی ئەمریکای کرد
  2025-06-16       7876       

هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ژماریەك موشەکی ئێرانیان خستووە تەخوارەوە، كە  بنکەکانی لە ناوچەکە کردبوونە ئامانج. 

ئاوێنە: ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەوی شەممە- یەکشەممە، موشەکێکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە بەر لەوەی بنکەی "خەراب ئەلجیر" لە شاری رمێلان لە گوندەواری حەسەکە، بکاتە ئامانج. 

ئاماژە بەوەشدراوە، لە بنکەی شەدادی لە گوندەواری باشوری حەسەکە،  هێزەكانی ئەمریكا كەوتونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادە باشییەوە، دوای ئەوەی سێ موشەکی ئێرانی لە نزیک بنکەکە خرانە خوارەوە. 

هاوکات موشەکێک لە نزیک فولكەی مەرشۆ، لە ناوەڕاستی شاری حەسەکە، پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، رێگری لێکراوەو لە گەڕەکی غوەیران کەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی فەرمی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختیكردوە لەوەی:  ئەو بنکانە پێش ئەوەی روبەڕوی موشەکی ئێران ببنەوە، فەرمانیان داوە بە چالاککردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سیستەمی رادار، وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشی موشەکیی.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە: ئەو موشەکانەی لە نزیك بنكەكانی هاوپەیمانان كەوتوونەتە خوارەوە، له گوندەکانی خراب ئەلجیر و رمێلان و شەدادی، بە نیازی كردنە ئامانجی هێزەكانی ئەمریكا، كە لەباكورو رۆژهەڵاتی سوریا جێگرین هەڵدرابوون، چونکه رێڕەوی ئاسمانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دووره له ئاسمانی ئەو ناوچەیەی بۆردومانکراوه،  لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×