هەڕەشەی نوێی ئێران: ئێستا کاتی هێرشکردنە سەر دیمۆنایە
  2025-06-15       3796       

ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتوە هێرش بکرێتە سەر ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا-ی ئیسرائیل، ئەوەش لە پاشخانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئاوێنە: ڕیاکتۆری دیمۆنا ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمی ئیسرائیلە، لە ساڵی 1958 بە هاوکاری فڕەنسا كاره‌كانی دەستپێکرد لە نێوان ساڵانی 1962 و 1964 بەردەوام وه‌ له‌ كاركردن، ئامانجی دیاریکراوی دابینکردنی وزە بو، به‌ڵام دواتر ئامانجه‌كه‌ی گۆڕا بۆ دروستکردنی سەری ئەتۆمی و دانانی لە موشەکی بالیستی و فڕۆکە جەنگییەکان.

ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، کاتی ئەوە هاتوە هێرش بکرێتە سەر ڕیاکتۆری ئەتۆمی دیمۆنا-ی ئیسرائیل، ئەوەش لە پاشخانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی ئێکسەوە ڕایگەیاند، ئیسرائیل هۆشداریی بە ئێرانییەکان داوە لە نزیک ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکانی ئێران دوربكه‌ونه‌وه‌.

ئیسرائیل چەندین شوێنی لە ئێران کردوه‌تە ئامانج، لەوانە دامەزراوە ئەتۆمییەکان، وەک ڕیاکتۆری نەتەنز لە ئیسفەهان، هەروەها لەناوبردنی بینایەکی بەرهەمهێنانی کانزای یۆرانیۆم، ژێرخانی گۆڕینی یۆرانیۆم و تاقیگەکانی ڕاگەیاند.

بە پێچەوانەوە، تەلەفزیۆنی ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان ڕاپۆرتیدا کە هەواڵگری ئێران هەزاران بەڵگەنامەی هەستیاری پێوەندیدار بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەستکەوتوە.
 
سەرچاوەکان ڕونیان کردەوە، دەزگای هەواڵگری "بڕێکی زۆر زانیاری و بەڵگەنامەی ستراتیجی و هەستیاری پێوەندیدار بە قەوارەی زایۆنیستی دەستکەوتوە کە هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە پڕۆژە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانییەوە هەبوە".

سەرچاوەکان ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارییە هەواڵگرییەکان وەسف کردوە کە تا ئێستا ئیسرائیل توشی بوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و بنکە موشەکییەکانی لە ناوچە جیاجیاکان بۆردومان کرد و سەرکردە سەربازییە دیارەکان و زانایانی ئەتۆمی كوشت.

ئێران بە زنجیرەیەک هێرشی موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی هێرشەکەی دایەوە کە حەوتیان بە شەپۆل بون و زیانی گیانی و زیانی ماددی بەرچاو بە باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەکان گه‌یاندوه‌.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×