رونكردنەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هەواڵی بۆردومانكردنی بناری چیای سورێن
  2025-06-15       255       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانكردنی بناری سورێن دەكەن دورن لە راستییەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ ئاگر لە بناری "چیای سورێن" كەوتۆتەوەو بەهۆیەوە چەند پاشماوەیەكی جەنگی (مین) تەقیونەتەوەو هەروەها ئاگریش لە نزیك گوندی "هۆمەرقەوم" كەوتۆتەوە.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، "کاتژمێر ٢:١٠ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ لەنزیک گوندی هۆمەرقەوم، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەو تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕودانی ئاگرەکە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی."

ئاماژەی بەوەشداوە"هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ کاتژمێر ٢:٣٥ی دوای نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری (چیای سورێن) چەند پاشماوەیەکی جەنگی مین تەقینەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە."

وتوشیەتی"ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دورن لە ڕاستییەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هاوڵاتیان هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردوە."

دەقی رونكردنەوەكە:

ڕونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم

کاتژمێر ٢:١٠ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ لەنزیک گوندی هۆمەرقەوم، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕودانی ئاگرەکە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی.

هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ کاتژمێر ٢:٣٥ نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری ( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەکی جەنگی مین تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە،

دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هاوڵاتیان هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×