ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایدەگەیەنن، پێویست بو ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز به قاچاغ، موچه‌ی خه‌ڵكیان دابین بكردایه. دەشڵێن: درێژەكێشانی ئەم دۆخە جێگای قبوڵ نییە.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر، سەرۆكی حزبەكە بەڕێوەچو.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە، تێیدا تاوتوێی چه‌ندین پێشهاتی هه‌نوكه‌یی ناوخۆی حزبه‌كه و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه "پرسی به‌ستنی كۆنگره و دوایین ئاماده‌كارییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی كۆنگره تاوتوێ كرا، كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بون، بڕیاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كات و شوێنی دیاریكراوی خۆیدا كۆنگره‌ی (5)ی خۆی ببه‌ستێت و، له‌و ڕوه‌وه جه‌خت له پاراستنی یه‌كڕیزیی كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ سه‌رخستنی كۆنگره به گیانی برایه‌تی و پارێزگاریكردن له مێژو و سه‌روه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵ و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی داهاتو به ڕوئیا و ستراتیژی و پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو كه له‌گه‌ڵ قۆناغی داهاتوی هه‌رێم و عێراقدا بگونجێت".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به پرسی موچه و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی كوردستان، كه بارودۆخێكی سه‌خت به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پێنراوه، به‌رپرسانی هه‌رێمیش بێباكن و تروسكایی چاره‌سه‌ریش نادیاره".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری وتوشیەتی"پێویست بو ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شه‌و و ڕۆژیان بخستایه سه‌ر یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، لانی كه‌م له داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز به قاچاغ، موچه‌ی خه‌ڵكیان دابین بكردایه".
جه‌ختیشی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه "درێژه‌كێشانی ئه‌م باردۆخه جێگای قبوڵ نییه و خه‌ڵكی كوردستان تا كۆتایی به‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه ناگرن".
هێمای بۆ ئەوەش كردوە "گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ئاڵۆز كردوه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بونی هێرشه‌كان و ئاڵۆزی و فراوانبونی شه‌ڕه‌كه هه‌یه".
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردوە "هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنورێك بۆ فراوانبونی جه‌نگه‌كه دابنێن و له‌پێناوی دورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر، هیوادارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق دور بن له پریشكی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه".