بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت "جووەکان لەئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا ئازار دەدرانو دژایەتی دەکران".
ئاوێنە: بنیامین ناتانیاهۆ، لەپەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) بە بۆنەی سەردانەکەی خاڤیێر میلی، سەرۆکی ئەرژەنتین، ڕایگەیاند، “ئەرژەنتین لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا بوو بەپەناگەو شوێنی مەبەست بۆ هەزاران جولەکە، ئەوان پەنایان بۆ ئەرژەنتین برد لەتاو سەختی ئابووری و گۆشەگیریی دژە جوولەکە، نەک تەنها لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات بەڵکو لەئیمپراتۆریەتی عوسمانیشدا ئازار دەدرانو دژایەتی دەکران”.
ئەم قسانەی نەتانیاهۆ، تورکەکانی تووڕە کردووەو ڕەخنەی لێدەگرن.