سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئێران بە درۆن هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكرد.
ئاوێنە: وتەبێژی سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئێران نزیكەی 100 درۆنی بە ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیل هەڵداون.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەكانی ئیسرائیل لە حاڵەتی ئتامادەباشیدان بۆ رێگری و روبەڕوبونەوەی درۆنەكان.
لەدوای هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەسەرتاسەریی ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیەندراوە.