لوتکەی ئەمنی تورکیا بۆ گفتگۆکردن سەبارەت بەگۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستو هێرشی ئیسرائل بۆ سەر تورکیا کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوە تورکیا، هاکان فیدان دەڵێت "هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگرینەبەر".
ئاوێنە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری، ژەنەڕاڵ مەتین گوراک، سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ئیبراهیم کاڵن، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەواڵگریی (MİT) ئیبراهیم کاڵن لەوەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە بۆ هەڵسەنگاندنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانو تاوتوێکردنی کاردانەوەی ئەگەری ئەو هێرشانە لەسەر ناوچەکەو تورکیا.
هاکان فیدان دوای کۆبوونەوەکه رایگەیاند "داموده زگا پەیوه ندیدارەکانمان هه موو ڕێوشوێنێکی پێویست بەگوێره ی ڕێنماییەکانی سەرۆک ئەردۆغانو بهپێی سیناریۆ جیاوازەکان سەبارەت بەوڵاته کەمان ده گرنەبەر، ئیسرائیل ده بێت بەزووترین کات دەست لەستراتیژەکەی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکه هەڵبگرێت".
راسیگەیاند "وڵاتەکەمان ڕێوشوێنی پێویستی لەبەرزترین ئاستدا گرتووەتەبەر بەرامبەر بەو مەترسییە ئەمنییانەی کە لەناوچەکەماندا تووشی دەبن".