میدیای ئێران بڵاویكردەوە، سێ زانای دیكەی ئەتۆمی وڵاتەكەیان لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون.
ئاوێنە: ئاژانسی تەسنیم، ئەمڕۆ شەممە، لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە، سێ زانای دیكەی ئەتۆمی ئێران بەناوەكانی عەلی بەكایی كەریم، مەنسور عەسكەری و سەعید بورجی لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون.
ئێران پێشتر کوژرانی شەش زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی راگەیاندبو، بەوەش تاوەكو ئێستا 9 زانای ئێرانی لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا كوژراون.