رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەوێکی گەمو پڕ لەتوندوتیژیی تێپەڕاند، بەدرێژایی چەند کاتژمێری رابردوو، هێرشەکانی ئیسرائیلو ئێران بۆ سەر یەکدی بەردەوام بوو، نەتانیاهۆ دەڵێت " گورزی کوشندە لەڕژێمی ئایەتوڵڵا دەوەشێنین"، تارانیش دەڵێت "وەڵامی توندترمان بۆ رژێمی زایۆنی دەبێت".
ئاوینە: بەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، تۆڵەسەندنەوەی ئێرانیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. لەچەند کاتژمێری رابردوودا، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی توندی لەتارانو چەندین شاری دیکەی ئێران ئەنجامدا، نەتانیاهۆ لەبەیاننامەیەکدا وتی "ڕێگامان بۆ تاران کراوەیەو فڕۆکەوانەکانمان گورزی کوشندە لەڕژێمی ئایەتوڵاکان دەدەن".
لەبەرامبەردا، پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند "ئەگەر دەستدرێژی رژێمی زایۆنی بەردەوام بێت، وەڵامی توندترو بەهێزتر دەدرێتەوە".
لەوەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ئێران لەشەوی ١٤ی حوزەیراندا، دەیان موشەکی ئاڕاستەی شارەکانی ئیسرائیل کرد.
شەڕی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەوپەڕی توندوتیژییەوە بەردەوامەو پێشبینی دەکرێت چەند رۆژێک یان چەند هەفتەیەکی دیکەش بخایەنێت.